پشتگیری و پەیوەندی
کارامە ئەپێکە بۆ دۆزینەوەی وەستا و پیشەگەرانی ناوچەکەت (وەستای کارەبا، بۆری، سپلیت، پاککەرەوە، ئامێری قورس، گواستنەوە) لە هەرێمی کوردستان، و پەیوەندیکردن پێیانەوە ڕاستەوخۆ.
پەیوەندی بە تیمی کارامەوە
ئیمێڵ: supportkarama@gmail.com
ژمارەکان بە پەیوەندی، واتسئەپ یان ڤایبەر بەردەستن. هەوڵ دەدەین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا وەڵام بدەینەوە.
پرسیارە باوەکان
ئایا بەکارهێنانی ئەپەکە پارەی دەوێت؟
نەخێر. بۆ خەڵک بەخۆڕاییە. نرخی کارەکە ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەستاکە ڕێک دەخەیت و پارەکەی ڕاستەوخۆ بە خۆی دەدەیت.
چۆن داواکاری دەنێرم؟
پیشەگەرێک هەڵبژێرە، «ناردنی داواکاری» دابگرە، ناو و ژمارەکەت بنووسە و لە چاتدا کارەکەت ڕوون بکەرەوە.
چۆن دەبمە پیشەگەر لە کارامە؟
پەیوەندی بە تیمی کارامەوە بکە. ئەکاونتی پیشەگەر لەلایەن تیمەکەوە دروست دەکرێت؛ دوای ڕەزامەندیی تیمی کارامە کۆدێکی چوونەژوورەوەت پێ دەدرێت.
کەسێک بێزارم دەکات، چی بکەم؟
لە چاتدا نامەکە ڕاپۆرت بکە یان کەسەکە بلۆک بکە. تیمەکەمان لە ماوەی ٢٤ تا ٧٢ کاتژمێردا ڕاپۆرتەکان دەبینێت.
چۆن ئەکاونتەکەم دەسڕمەوە؟
پرۆفایل ← سڕینەوەی ئەکاونت. زانیاری زیاتر: سڕینەوەی ئەکاونت.